هەپەگە یادی شەهیدانی مەتینای کردەوە

هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە ٣٠ی کانونی یەکەم لە مەتینا شەهیدبوون و وتی، "هاوڕێکانمان مەشغەڵی ئازادی، دادپەروەری و دیموکراسی گەلانیان لە ئاستێکی باڵادا بەرزکردەوە."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە هەرێمی مەتینانی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون.

راگەیەنراوی هەپەگە لەبارەی گەریلاشەهیدەکان بەم شێوەیەیە:

"٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکە جەنگیەکانی ناوچەی کێستای هەرێمی مەتینای بۆردومان کرد. لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکەدا، هاوڕێکانمان رێناس تایلان، سەربەست کرمانشان، زاگرۆس شەنگال و رێناس ئاندۆک شەهید بوون.

زانیاریەکان لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: زاگرۆس شەنگال

ناو و پاشناو: بەشار عوبەید

شوێنی لەدایکبوون: موسڵ

دایک و باوک: ترفا و عوبەید

کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ / مەتینا

*

نازناو: سەربەست کرمانشان

ناو و پاشناو: کامەران نەجەفی

شوێنی لەدایکبوون: کرمانشان

دایک و باوک: فرسات و ناسر

کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ / مەتینا

*

نازناو: رێناس ئاندۆک

ناو و پاشناو: ساڤاش بینگۆل

شوێنی لەدایکبوون: مووش

دایک و باوک: سونگول و سەباحەدین

کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ / مەتینا

*

نازناو: رێناس تایلان

ناو و پاشناو: سەییدخان چەتاڵ

شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە

دایک و باوک: شیریناز و خاڵس

کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ / مەتینا

وڵاتمان کوردستان لە لایەن هێزە هەرێمیە دەسەلاتپارێز و زلهێزە نێودەوڵەتیەکانەوە بە سەر ٤ پارچە دابەشکراوە. هێزە دواکەوتووە داگیرکەرەکان، سیاسەتی قڕکردن بە هەموو شێوەیەک لەبەرانبەر گەلەکەمان بەڕێوەدەبەن و بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە ناسنامەکەیان دوور بخەنەوە، لە راستی خۆیان نامۆیان بکەن و بێڕیشە بیهێڵنەوە، چییان لە دەست دێت دەیکەن. گەلەکەمان لە هەموو پارچەیەک لەدژی هێزە داگیرکەرەکان، بەرخۆدانێکی مێژوویی پیشان دەدات و بەم شێوەیە هەبوونی خۆیان تا ئێستا پاراستووە. بەم ئامانجە زۆر سەرهەڵدان و راپەرینیان ئەنجامداوە، لەدژی هێرشی قوڕسی دوژمن، بە شێوەیەکی بێوێنە بەرخۆدان دەکات. ئەم ڕێچکەیەی سەرهەلدان و راپەرین گەیشتووەتە نەوەی نوێ و راستی گەلی کوردە و شەڕڤان و سوپای گەریلای خوڵقاندووە. داری ئازادی پەکەکە کە رێبەر ئاپۆ تۆی ئەو دارەی ڕواندووە و شەهیدە قاڕەمانەکانمان بە عارەقی ناوچەوان و خوێنیان ئاویانداوە، گەورە بووە."

هەپەگە لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەیدا وتی، "هاوڕێکانمان رێناس تایلانم سەربەست کرمانشان، زاگرۆس شەنگال و رێناس ئاندۆک کە بەشداریان لە تێکۆشانی ئاپۆییدا کرد، لە سەرهەدەوە تا شارە گەورەکانی تورکیا، لە دەشتی موسڵ تا چیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە هەڵوێست و پراکتیکی تێکۆشانی خۆیان، بوون بە گەریلای سەرفرازی سەردەم، ئاڵای ئازادی کە لە شەهیدەکانیان وەرگرت، کردیانە رێگای سەرکەوتن و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون."

هەپەگە جگە لەوەی باسی لە خەبات و قاڕەمانێتی ٤ شەهیدەکەی لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و کوردستاندا کرد، هەروەها سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان کرد و بەڵێنیدا لەسەر ڕێچکەی شەهیدان خەباتیان بەردەوام بێت."

ف.ق