هەپەگە یادی شەهیدانی ئۆپڕاسیۆنە شۆڕشگێریەکەی ئەلکی کردەوە

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە یادی شەهیدانی ئۆپڕاسیۆنە شۆڕشگێریەکەی ناوچەی ئەلکی شرنەخی کردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیێنراوێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ناوچەی ئەلکی شرنەخ لە بەرواری ٢٤ی ئەیلولی ٢٠١٥دا لە دژی دامودەزگا سەربازیەکانی دەوڵەتی تورک ئۆپڕاسیۆنێکی شۆڕشگێری ئەنجام درابوو، لەو ئۆپڕاسیۆنەدا ٧٥ داگیرکەر سزا درابوون و بەم شێوەیە خۆڕاگریەکی مێژوویی بەڕێوە چوو.

لە راگەیێنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

"لە بەرواری ٢٤ی ئەیلولی ٢٠١٥دا هێزەکانمان لە ناوەندی ناوچەی ئەلکی شاری شرنەخ، لە دژی دامودەزگا سەربازیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ئۆپڕاسیۆنێکی شۆڕشگێریان ئەنجام دابوو. لە ئەنجامدا ٧٥ داگیرکەر سزا دران و بەم شێوەیە خۆڕگریەکی مێژوویی بەڕێوە چوو. لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای داگیرکەری تورکدا چەندین رۆژ شەڕ و پێکدادان بەردەوام بوو، چەندین جار ناوچەکە بە فڕۆکەی جەنگی بوردومانێکی خەست کرا. زانیاریەکانی لەبارەی ناسنامەی ئەو هاوڕێیانەمان کە لەو جەنگەدا شەهید ببوون، بە هۆی هەڵومەرجی شەڕەوە نەتوانرا ئاشکرا بکرێت، بۆیە لەکاتی خۆیدا بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکرا. هەر یەک لە هاوڕێکانمان هەلەنا، خوێنڕێژ، تێکۆشەر، پلنگ و دارا لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان و هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون و چوونە ریزی کاروانی نەمرانەوە.

زانیاریەکان لە بارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: هەلەنا بۆتان

ناوی تەواو: بەسنا راهات

شوێێن لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و ناوی باوک: فاتمە - عەبدولسەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠١٥/ئەلک

***

نازناو: خوێنڕێژ جودی

ناوی تەواو: سەکڤان کاچان

شوێێن لەدایکبوون: بەغدا

ناوی دایک و ناوی باوک: وەسفیە – مەحمود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠١٥/ئەلک

***

نازناو:  تێکۆشەر جیلۆ

ناوی تەواو: یونس تورسون

شوێێن لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و ناوی باوک: ئەمینە - شوکرو

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠١٥/ئەلک

***

نازناو: پلنگ گەلی

ناوی تەواو: محمد شیرین یازیجی

شوێێن لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و ناوی باوک: وەسیلە – نەدیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠١٥/ئەلک

***

نازناو: دارا مۆختا

ناوی تەواو: ئەحمەد کاتار

شوێێن لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و ناوی باوک: گوللو – حەعفەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠١٥/ئەلک

لە دژی پلانی لەناوبردن کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی گەلی کورد خستوویەتیەگەڕ، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زێدی یەکەمین گولە و ژیانەوە، لە بۆتان بە خۆڕاگریەکی مێژوویی، وڵامیان دایەوە. ئاشکرایان کرد کە تا ئەو کاتەی کۆتایی بە داگیرکەری و فاشیزم نەیەنن و سەرکەوتن بەدەست نەیەت، تێکۆشانیان بۆ بەدیهاتنی ئازادی بەردەوام دەبێت. لەگەڵ هەوڵەکانی رێبەر ئاپۆ بۆ بەدیهاتنی ئاشتی، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هزری قڕکردن جوڵایەوە و هەوڵەکانی رێبەر ئاپۆی وەکو دەرفەتێکی نوێ بۆ قڕکردن قۆستەوە. بۆیە لە دژی گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی پلانێکی نوێی پاکتاوکردنی خستەگەڕ و هێندەی لەدەستی هات، هێرشی کرد.

گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش بە ئۆپڕاسیۆنێکی شۆڕشگێری وڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان دایەوە و بە خۆڕاگریەکی مێژوویی ئەو پەیامەیان دا بە گوێی دەوڵەتی قڕکەری تورکدا کە گەلی کورد هیچ کات سەر دانانوێنێت. شەهیدە قارەمانەکانمان کە پێشەگایەتیان بۆ ئەو ئۆپڕاسیۆنە شۆڕشگێریە کرد لە هەرێمی بۆتان، بە رێبازی فیدایی ئاپۆیی بەشداریان لەو ئۆپڕاسیۆنەدا کرد  و رێنوێنی پێویستیان بۆ خۆڕاگری پێشکەش بە ئێمە کرد. گەلی کوردیش رێچکەی رۆڵە قارەمانەکانی خۆی گرتەبەر و دەستیان بە خۆڕاگری خۆبەڕێوەبردن کرد و بۆ گشت جیهان سەلماندیان کە واز لە تێکۆشانی ئازادی و مانەوە ناهێنن.  

لە ساڵی ٢٠١٥وە تێکۆشانە مێژوویەکەی رێبەری ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی و گەلی کورد بە شێوەیەکی تایبەت و قارەمانانە بەردەوامە. چی داگیرکەران و چی خیانەتکاران کە لە تێگەیشتنی مێژوو بێبەشن، جارێکی تر خەون و خەیاڵەکانیان تێکشکان و بلۆکی فاشیستیش کە بە سەرکێشی تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە و رۆحی شۆڤەنیست و رەگەزپەرەستی دەوڵەتی تورکیان بونیادنا، لە بەردەم تێکۆشانی ئازادیدا پارچە پارچە بوو.

هەر یەک لە هاوڕکانمان هەلەنا، خوێنڕێژ، تێکۆشەر، پلنگ و دارا کە بە رێبازی فیدایی، پێشەنگایەتیان بۆ ئۆپڕاسیۆنەکەی ناوچەی ئەلک کرد، هەمیشە وەکو قارەمان یادیان دەکەینەوە کە لە بۆتان داستانی خۆڕاگریان نووسیەوە و رێگاکەمان رۆناک دەکەنەوە و بەهێزترمان دەکەن. ئێمە ئاڵای خۆڕاگری کە شەهیدە قارەمانەکانمان بۆیان بەجێهێشتین، دەگەیێنینە بەرزترین ئاست و تا ئازادی گەلی کورد و هەموو گەلانی ژێردەستە بەدی نەیەت، واز لە تێکۆشانمان ناهێنین.

لەسەر ئەم بنەمایە، یادی هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەینەوە و بە تایبەت سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی شەهیدان و گشت گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. لەسەر رێچکەی شەهیدان، تێکۆشانمان سەردەخەین."

ز.ش