هۆشداری بۆ رەئیسی؛ ئەگەر بەرزبوونەوەی نرخەكان رانەگیردرێت، دەبێت چاوەڕوانی شۆڕشی برسیەكان بن

ئه‌ندامێكی گروپی توێژه‌ران و مامۆستایانی لقی زانستی قوم هۆشداری ده‌داته‌ سه‌رۆككۆماری ئێران له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی برسییه‌كان، ئه‌گه‌ر بێت كێشه‌ی گرانی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.

محەمەد تەقی فازڵ میبۆدی، ئەندامی گروپی توێژه‌ران و مامۆستایانی لقی زانستی قوم، هۆشداریەكی توند بە سەرۆككۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی ده‌دات و دەڵێت:"ئەگەر ئابوری وڵات سەرڕاست نەكردێتەوە و بەرزبوونەوەی نرخی كەل و پەلەكان رانەوەستێندرێت و هەڵاوسان كەم نەكرێتەوە، دەبێت چاوەڕوانی شۆڕشی برسیەكان بین".

بەگوێرەی ئیسلاحات نیوز، محەمەد تەقی فازل میبۆدی داوای لە رەئیسی كردوە و رایگەیاندوە؛ تا دەرنگ نەبووە رێگەیەك بدۆزنەوە. وتوشیه‌تی: "هەموومان دەزانین كە ئابوری وڵات پەیوەستە بەگەماروەكانەوە. تا كەی دەتوانن خەڵك بە، وتار و قسەو بەڵێن و جەژنانە دڵخۆش بكەن و هیوایان پێ بدەن؟".

هـ . ب