هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٤ داگیرکەر کوژران

هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە ناوچەی شرا و مابەتای عەفرین لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٤ چەتەی دەولەتی داگیرکەری تورک کوژراون.

هێزەکانی رزگاری عەفرین لەبارەی چالاکی هێزەکانیان لە عەفرینی داگیرکراو راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ١٤ و ١٧ی ئابدا لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا چالاکی وڵامدانەوەیان ئەنجامداوە.

باسی ئەوەشكرا، ١٤ی ئاب لە ناوچەی مابەتا لە ئەنجامی چالاکیەکدا، ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران.

هەروەها چالاکی دووەم، ١٧ی ئاب لە ناوچەی شەرا ئەنجامرا.

لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کە لە نزیک گوندی مەیەمین ئەنجامدرا، ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران و ٢ چەتەش بریندار بوون.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، " هێزەکانی رزگاری عەفرین، هێرشەکانی داگیرکەران بێوڵام ناهێڵێتەوە و لەدژی هەموو هێرشێکی داگیرکەری گەلەکەی دەپارێزێت."

ف.ق