هێزی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵات ٨ی ئاداریان بە بڕیاری یەکگرتنی ژنان پیرۆز کرد

هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە / HPJ) بە دروشمی "ئێمە بە یەکگرتنی ژنان کۆتایی بە پاکتاوکردن و کوشتاری ژنان دەهێنین" مەراسیمێکیان بۆ ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش رێکخست.

گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی ژنان (هەپەژە) بە بۆنەى ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش لە چیاکانی کوردستان مەراسیمێکیان رێکخست.

 جوانا سنە ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆمەڵگەى ژنانى ئازادى رۆژهەڵاتى کوردستان (کەژار / KJAR)، گوڵان فەهیم هاوسەرۆکی کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتى کوردستان (کۆدار - KODAR)، فاراشین مەهاباد فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی ژنان (هەپەژە / HPJ)، ڤیان کارۆخ ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی یەکێتیی ژنانی گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەژەجەرە / YJCR) و رۆژدا زاگرۆس فەرماندەی هەپەژە ئامادەى مەراسیمەکە بوون.

فاراشین مەهاباد فەرماندەی هەپەژە لە مەراسیمەکەدا وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی، "ئێمە ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش، کە وەرچەرخاوە بۆ جەژنی بەرخودان و ئازادی لە هاوڕێیانی ژن، رێبەر ئاپۆ، کە بیردۆزیی رزگاریی ژنانی پێشکەشی ژنان کرد، لە هەڤاڵانی ژن، کە بۆ ئازادی، یەکسانی و ژیانێکی دادپەروەرانەی قوربانیان دا و شەهید بوون، هەموو ئەو ژنانەی کە ژیان بە رەنجدان جوان دەکەن و بۆ ئەوەش لە هەموو شوێنێک بە بێ راوەستان، بەبێ وچان تێکۆشاون، پیرۆز دەکەین. ئێمە هەموو شەهیدانی ژنمان، ئەوانەى بۆ ژیانێک کە لەسەر دەستی ژن بونیاتبنرێت، بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی لە جیهانێکی ئازاد دا بژین، تێکۆشانیان کردووە و بوونە پێشەنگی شۆڕشی مرۆڤایەتی، بە رێزەوە یادیان دەکەینەوە".

 فاراشین فەرماندەی هەپەژ لە بەردەوامیی وتەکەیدا رایگەیاند، سیستمی پیاوسالاری دەیەوێت بەردەوامی بە کۆیلەکردنی ژنان بدات، بەڵام لە دژی ئەوە راپەڕین و بەرخودانی ژنان وەک شەپۆل لە بەرامبەریاندا دەوەستێتەوە و تێکۆشانی ژنان لە جیهان دا گەیشتووەتە ئاستێک، کە ئیدی ناتوانن رایوەستێنن.

فاراشین سەرنجی خستەسەر گرنگیی بە رێکخستنکردنی ژنان و وتی، "هەر کاتێک هۆشمەندی و رێکخستنبوونی ژنانی گەشە دەکات، ژنان قوڵتر لە هەبوونی خۆیان تێدەگەن. ژن ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی لە ناو ژیاندا باشتریش تێدەگات. لەو رێگەیشەوە دەتوانن رێگری لە پیاوی باڵادەست و زۆردار و درۆزن بگرن. ژنانی جیهان بەو ئیرادە و ورەیەوە پێشوازی لە ٨ی ئاداری ٢٠٢١ دەکەن".

فاراشین وتی، بە دروشمی "ئێمە بە یەکگرتوویی ژنان کۆتایی بە پاکتاوکردنی ژنان دەهێنن" پێشوازی لە ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش دەکەین و وتی، "سەردەمێکی نوێ دەستیپێکردووە. ئەو سەردەمە سەردەمی ژنانە. ئەو سەردەمە سەردەمی ئازادی، دیموکراسی و سەردەمی ژیانە لەگەڵ سروشت. بێگومان ئەوە زۆر قورس دەبێت، قوربانیی زۆر گەورەی دەبێت، بەڵام بە پێشەنگایەتیی ژنان بە دڵنیاییەوە مرۆڤایەتی ژیانێکی یەکسان و ئازاد، کە شایانی بێت، بە دەست دەهێنێت".

فاراشین هەروەها رایگەیاند، بزووتنەوەى ئازادیی ژنانی کورد بووەتە خاوەن سوپا، حیزب و سیستم و بەوانە پێشەنگایەتی بۆ بزووتنەوەى ژنانی ناوچەکە دەکات و وتیشی، "ژنان لە هەموو شوێنێکی کوردستاندا خۆیان بە رێکخستن کردووە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونەتە هیوای گەلان. ژنانی کورد هەموو کات بە بەرخودان لە بەرزترین ئاستدا لە ناو جیهاندا جێگای خۆیان کردووەتەوە و  بەپێی رۆحی سەردەم تێکۆشاون. وەک ژیلەمۆ و بڵێسە بوونە بناغەى شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان".

فاراشین لە بەردەوامیی وتەکانیدا سەرنجی خستەسەر گوشار و زۆردارییەکانی رژێمی ئێران لە دژی ژنان و وتی، ژنانی کورد بوونەتە  ئامانجی ئەو گوشار و تیرۆرەی رژێمی ئیران و لە دژی ئەو گوشار تیرۆرەی رژێم باسی لە گرنگیی خۆ بەرێکخستنکردن و خۆپاراستن کرد و وتیشی، "ئەو ژنانەى کە پاراستنی جەوهەریی خۆیان پێشخستووە، ئەو ژنانەن، کە لە سیستمی پیاوی باڵادەست تۆڵەیان کردووەتەوە. لەبەر ئەوەش پێویستە هەموو ژنان خۆیان لەسەر بناغەى پاراستنی جەوهەری رێکبخەن. خۆپاراستن بۆ ژنان گرنگترین پێویستیی ژیانە، چونکە پێویستە هەرگیز خۆیان رادەستی دەوڵەت و پیاو نەکەن. بۆ ئەوەى کوشتار و پاکتاوکردنی ژنان کۆتایی پێ بێت، خۆپاراستن پێویستییەکی گرنگ و سەرەکییە".

فاراشین لە بەشێکی تری وتەکانیدا وتی، "ئەو ژنانەى کە لە هەپەژە ئیلهام وەردەگرن، خۆیان لە هەموو شوێنەکانی کوردستان دا لەسەر بنەمای پاراستنی رەوا بە رێکخستن دەکەن، بۆ ژنان و گەلان بوونەتە چاوگەى ژیان و هیوا. نوێنەری یەکەمی بە سوپابوونی ژنان یەژا ستارە، لە رۆژهەڵات هەپەژەیە، لە رۆژئاوا یەپەژەیە، لە باکوور یەپەسە ژنە و لە شەنگالیش یەژەشەیە و ژنان خۆیان بەوان بە رێکخستن کردووە، هەروەها رێکخستنی یەکگرتووی ژنان، کە بە رۆحی ئینتەرناسیۆنالیست بەشداری شۆڕشی کوردستان بوون و لە تێکۆشانی هەموو ژنان سڵاو دەکەم".

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، مەراسیمەکە بە رێپێوانێک بە وتنەوى دروشمی "ژیان، ژیان، ئازادی" ، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی پێهات.

ژ.ت