خۆپیشاندانەکانی بەغدا دەستیان پێکردەوە

دەیان خۆپیشاندەری شاری بەغدا ڕۆژی هەینی ئامادەبوون لە مەیدانی بەهەشتەوە بەرەو مەیدانی تەحریر لە ناوەندی پایتەخت ڕێپێوان ئەنجامد بۆ یادکردنەوەی “شۆڕشی تشرین”.

دوای ئەوەی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەیان خۆپیشاندەر لە مەیدانی فیردەوسی ناوەندی بەغدا کۆبوونەوە، بۆ یادکردنەوەی دووەمین ساڵیادی “شۆڕشی تشرین” لە بەغدا و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور، بە رێپێوان بەرەو مەیدانی تەحریر بەڕێكەوتن.

هێزە ئەمنییەکان لە مەیدانی فیردەوسەوە بەرەو تەحریر ڕێگایان لە هاتوچۆی جوڵەی ئۆتۆمبێل گرت.

ف.ق