کلچدارئۆغلۆ: بێهیوا مەبن، لە هەڵبژاردنەکاندا سەر دەکەوین

کەمال کلچدارئۆغلۆ کە لەگەڵ تەیب ئەردۆغان چووە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رایگەیاند، " نابێت خۆمان بێهیوا بکەین. پێکەوە هەڵدەستینە سەرپێ و لە هەڵبژاردنەکاندا سەردەکەوین."

کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی گشتی جەهەپە و کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی گەل تویتێکی لەبارەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و وتی، " گەلی خۆشەویستم، لە دوێنێوە تاوەکو ئەمڕۆ بێوەستان کار دەکەین. نابێت خۆتان بێهیوا بکەن. بە بەهێزی لەسەر پێ دەمێنمەوە. لەبارەی ئەو رووداوانەی کە روودەدەن، بۆچوونەکانم بۆ ئاشکرایی بۆ ئێوە روون دەکەمەوە. دواتر هەڵدەستینەوە سەرپێ و پێکەوە لەم هەڵبژاردنەدا سەردەکەوین. لە کۆتایی هەموو شتێکدا هەموو شتێک قسەی گەلەکەمانە."

ف.ق