كۆمكاری عه‌ره‌بی هێرشه‌كانی توركیای شه‌رمه‌زار كرد

ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یس كۆمه‌ڵكوژی له‌ زاخۆ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه‌ ئه‌نجامدرا و تیادا ٩ كه‌س كه‌ له‌ نێویاندا ژن و منداڵیش هه‌بوون كوژران، شه‌رمه‌زار كرد.

جه‌مال روشدی وته‌بێژی ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌بولغه‌یس باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م به‌ واتای پێشێلكردنی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ و هه‌روه‌ها پێشێلكردنی په‌یوه‌ندی باشی دراوسێیه‌تی، هێرشكاری توركیا كه‌ سه‌روه‌ری عێراق پێشێل ده‌كات ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

وته‌بێژژه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد كه‌ كۆمكاری عه‌ره‌بی كه‌ له‌ سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هێشكاری ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر عێراق و شه‌رمه‌زاركردنی پشتیوانی له‌ عێراق ده‌كات و هه‌روه‌ها سه‌ر له‌نوێ داوا ده‌كات پێوانه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتاندا به‌ باشی چاوخشاندنه‌وه‌ی پێبكرێت و به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها له‌ دۆخێكی به‌م جۆره‌دا كه‌ سه‌روه‌ری وڵاتێكی عه‌ره‌بی پێشێل بكرێت شه‌رمه‌زار ده‌كرێت. وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ هیچ پاساوێك رێگه‌ ناده‌ن كه‌ له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان ئۆپراسیۆن ئه‌نجام بدرێت.

هـ . ب