کەمکردنەوەی بەردانەوەی ئاوی رووباری فرات هەڕەشەیەکی گەورەیە لە سەر ژیانی ملیۆنان کەس

ئاوی رووباری فرات بە هۆی سیاسەتی قڕکەرانەی دەوڵەتی تورکەوە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کەمبووەتەوە. ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ملیۆنان کەس لە ناوچەکە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە وەک ئامراز و کارتێکی شەڕ ئاو لە بەرامبەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەکاردەهێنێت، لەم راۆژانەی رابردوودا جارێکیتر قورسایی خستووەتەسەر ئەو شێوازە. ئاوی رووباری فرات بڕدراوە، بەجۆرێک کەمبوونەوەی ئاوی ئەو رووبارە مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ژیانی ملیۆنان مرۆڤ.

بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی دەوڵەتی تورک لەگەڵ دەوڵەتانی عێراق و سوریا لە ساڵی ١٩٨٧ لەسەر ئەو بابەتە واژۆی کرد، دەبێت دەوڵەتی تورک ساڵانە بە بڕی ٥٠٠ کیلۆمەتر سێجا ئاوی رووباری فرات بەرەو سوریا بەربداتەوە. لەسەدا ٦٠ی بڕژێتە عێراقەوە. بەڵام دەوڵەتی تورک پابەندبوونەکانی بەو رێککەوتنە جێبەجێ ناکات. لە ٢٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ بەدواوە تەنیا ٢٠٠ کیلۆمەتر سێجا ئاو رژاوەتەناو خاکی سوریاوە.

بەهۆی کەمکردنەوەی ئاوی روباری فرات، بەهەزاران هێکتار زەوی لە دەوروبەری روباری فرات وکشبوون. رووباری فرات لەهەمان کاتدا سەرچاوەی گرنگی ئاوی خواردنەوەیە. هەربۆیە کاریگەری دژوار لە سەر ژیانی ملیۆنان مرۆڤ دادەنرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣دا بە راگەیەندراوێک باسی لەوەکردبوو کە بەنداوەکانی تشرین و فرات بە هۆی کەمبوونەوەی ئاوەوە بەرەو وشکبوون دەچن.

بەڕێوەبەرایەتیەکە داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کردبوو کە گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی کۆتایی بەو کردەوە دژە مرۆییانە بهێنێت.

هـ . ب