کۆمپانیایەکی دیکەی نەوت بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی کوردستان راگرت

کۆمپانیای گۆڵف کەیستۆنی کەنەدی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە کارەکانی خۆیان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان راگرتووە. راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت کاریگەری کردووەتە سەر کەمبوونەوەی کارەباش.

دادگای نێونەتەوەیی دادوەری سەر بە ژووری بازرگانی نێونەتەوەیی لە ٢٥ی ئاداردا بریاریدا کە هەرێمی کوردستان بە بێ عێراق ناتوانێت نەوت لە رێگەی تورکیاوە هەناردە بکات.

دوابەدوای بڕیارەکە کۆمپانیای نەوتی گوڵف کەسیتۆنی کەنەدی کە لە بیرە نەوتییەکانی شێخان کاردەکات رایگەایند کە کارەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان رادەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا ئەو نەوتەی لە کۆگاکاندا ماوەتەوە هەناردە دەکەن.

دوابەدوای بڕیارەکەی دادگای نێونەتەوەیی دادوەریی پاریس سەبارەت بە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی تورکیاوە، کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی کە لە بواری دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان کارد دەکات، لە ٢٩ی ئاداردا رایگەیاند کە بە شێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان رادەگرن.

بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوتەوە وەک وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ئاماژەی پێکردووە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی ٣٣٠ مێگاوات کارەبا کەمیکردووە.

هـ . ب