لە ٦ مانگی ڕابردوودا لە ئێران ٢٥١ کەس لەسێدارەدراون

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەلانیکەمەوە ٢٥١ کەس لە ئێران لەسێدارەدراون.

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ بڵاویکردەوە، رژێمی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی حوزەیران، واتە لە ٦ مانگی ڕابردوودا بە بەلانیکەمەوە ٢٥١ کەسی لەسێدارە داوە.

بەپێی ئاماری لێبوردنی نێونەتەوەیی ١٤٦ کەس بە تاوانی کوشتن و ٨٦ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە  لەسێدارەدراون.

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، رژێمی ئێران لە ماوەی سالی ڕباردوودا ٣١٤ کەسی لەسێدارەداوە. بەپێی ئامارەکان لە سێدارەدان لە ئێران زیادی کردووە.

ژ.ت