لە باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان ٨ی مارس پیرۆزکرا

لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان، لە کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) و لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان پیرۆز کرا.

سلێمانی

ئاهەنگی ٨ی مارس لە سلێمانی لە ناوچەت بەردقارەمان ئەنجامدرا. رێکخستنی ژنانی ئازادی کووردستان چالاکیەکەی بەڕێوەبرد. لە سلێمانی و دەوروبەری بە سەدان ژن بەشداریان کرد. هونەرمەندان شەهێن تاڵەبانت، نیان عەبدوڵلا، روبار رەشید. شنیار نەجیب و گروپی شەهید ڤەژین و شەهید ڤیان سۆران و شەهید سەرحەد بەشداریان تێداکرد.

لە چالاکیەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و شۆڕشگێری ژن ساکینە جانسز و ڤیان سۆران و پێشەنگە ژنەکان بەرزکرانەوە.

لە ئاهەنگەکەدا ستاندی پرتوکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پرتوکی ژنەلوژی پیشاندران.

مەخمور

لە کەمپی پەنابەران مەخمور ژنان راگەیەنراوێکیان خوێندەوە. ژنان دواتر لەبەردەم ئەنجومەنی عەشتار کۆبوونەوە و بەرەو گردی مەخمور ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ژنان ٨ی مارسیان پیرۆز کرد و کوتریان ئازاد کرد. ژنان بە هەلهەلەلێدان و هەڵپەڕکێ ٨ی مارسیان ئازاد کرد.

سنە

لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ئاستەنگیەکان رژێمی ئێران، ٨ی مارد رۆژی جیهانی ژنان پیرۆزکرا.

 

 

 

لە چالاکیەکەدا پانکارتی 'نان، کار ، ئازادی' و ' ژن، ژیان، ئازادی' وترانەوە و وێنەی خەینەب جەلالیان لە لە زینداندایە و وێنەی گەریلا ژنەکان بەرزکرانەوە. لە چالاکیەکەدا دروشم بۆ سەرۆک ئاپۆ قترانەوە و داوایان کرد فشارەکانی دەوڵەتی ئێران کۆتاییان پێبهێنرێت.

ف.ق