لە دەریای رەش بەهۆی لافاوەوە ٥١ کەس گیانیان لەدەستدا

لە هەرێمی دەریای رەشی تورکیا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٥١ کەس.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لە لافاوەکەدا کە لە شارەکانی کاستامۆنۆ، سینۆپ و بارتین دروست بوو و ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٥١ کەس کە ٤٣ کەسیان لە کاستامۆنۆ، ٧ کەس لە سینۆپ و کەسێکیش لە بارتین بوون.

لە ١١ی ئابەوە بەهۆی بارینی بارینێکی بەلێزمەوە لە شارەکانی کاستامۆنۆ، بارتین و سینۆپ لافاو دروست ببوو و لە زۆر ماڵ و دوکان ژێرئاوکەوتبوون.

ف.ق