لە عەفرین ٦ کەسی دیکە ڕفێنران

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان لە عەفرین ٦ کەسیان ڕفاند کە کەسێکیان ژنە.

لە عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە داگیرکراوە، ڕفاندن، کوشتن، ئەشکەنجەدان و تاڵانکردنی سروشت بەردەوامە.

بەپێی زانیاریەکان، میتی تورک و چەتەکانی، ١٧ی شوبات لە گەڕەکی عەفرینی کۆن هاوڵاتیەکیان بەناوی محەمەد ئەفرەم (٣٨) لە هۆزی ئومەیرات ڕفاندووە.

سەرچاوەیەکی دیکە رایگەیاند، میتی تورک ١١ی شوبات هاوڵاتیەکی بەناوی محەمەد دەرویش (باوکی مەحمود)ی ٥٧ ساڵیان لە گوندی چیێ ناوچەی راجۆ ڕفاندووە. بەپێی سەرچاوەکان ئەبۆ محەمەد لە دوکانێکی خواردن لە گەڕەکی ئەشرەفیە کاری کردووە.

بەپێی سەرچاوەکان، چەتەکانی بەنا 'پۆلیسی سەربازی' سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی دێر سەوانی ناوچەی شەرا و ژنێکیان بەناوی مونا موکەویم و دوو کوڕی بەناوی عەبدولهادی و محەمەد حەنیف تۆبالیان رفاندووە.

قڕکردنی سروشت

سەرچاوەیەکی دیکە وتی، چەتەکانی 'ئەمشەت'ی سەر بە میتی تورک لە گوندی کەخرای ناوچەی مابەتا ٢٠٠ داری زەیتونیان بڕیوەتەوە.

داگیرکەران دارەکان لە بازارەکانی ناوچەکە دەفرۆشن .

ف.ق