لە عەفرینی داگیرکراو کۆڵۆنیا و شوێنی نوێی داگیرکەری دروست دەکرێت

لە گوندی کەفەر رومی ناوچەی شەرای عەفرینی داگیرکراو کۆڵۆنییا و شوێنی نوێی داگیرکەریی دروست کرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان دەوڵەتی داگیرکەر لە چوارچێوەی گۆڕینی دیموگرافیادا لە گوندی کەفەر روومی ناوچەی شەرا کۆڵنیایەکی نوێی دروست کردووە.

کۆڵۆنیا نوێکە لە ٥٠ بینای ٤ نهۆمی پێکهاتووە و بنەماڵەی ئەو چەتانەی رەوانەی وڵاتنی دیکە کراون لەو کۆڵۆنیایە نیشتەجێ دەکرێن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نزیک گوندەکەش کۆڵنیایەکی داگیرکەریی نوێ ساز دەکات کە ئەوەش لە ٢٠٠ بینا پێکدێت.

هـ . ب