لە گوندێکی عێراق ٨ کەس کوژران

لە گوندێکی باکوری بەغدای پایتەختی عێراق لە هێرشێکی چەکداریدا ٨ کەسی مەدەنی کوژران.

قائیمقامی خاڵس عودی ئەلخەدران بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق (ئینا)ی راگەیاندووە، "گروپێکی تیرۆریستی بە ماتۆرسکیل هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ئەل بوبالی".

ئەلخەدران رایەگیاندووە، کە هێرشەکە ئێوارەی دووشەممە ئەنجامدراوە و وتی، "لەو گوندە جوتیار هەن. بۆ ئەوەی بەرامبەر بە هێرشی ئەو دەیان چەکدارە بوەستنەوە، کەوتنە جموجۆڵەوە. راگەیەنرا کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٨ کەس کوژراون و ٣ کەسیش برینداربوون.

گوندنشینان لەو ناوچەیە بۆ ئەوەی خاکەکەیان لە چەتەکانی داعش بپارێزن، هێزێکی چەکداریان دروستکردبوو.

بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، ئەگەری زۆرە هێرشەکە لەلایەن داعشەوە ئەنجام درابێت.

وەزارەتی بەرگریی رایگەیاند، کە شاندێکی باڵایان رەوانەی پارێزگای دیالە کردووە کە هێرشەکەی تێدا ئەنجامدراوە.

رۆژی یەکشەممەش لە دەوروبەری کەرکوک لە هێرشێکی داعشدا ٩ پۆلیسی عێراق کوژرابوون.

هـ . ب