لە هێرشێکی داعش لە دیالە پێنج کەس کوژران

لە گوندێکی پاڕێزگای دیالەی عێراق، چەتەکانی داعش لە رێگەی بۆمبەوە هێرشێکیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە ٥ کەس کوژران.

بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیای عێراقی چەتەکانی داعش شەوی رابردوو هەڵیانکوتایە سەر گوندی حزینەی سەر بە پارێزگای دیالە.

راگەیەندرا کە چەتەکان هەوڵیانداوە کوڕی شێخ مستەفا تەمیمی کە کەسایەتیەکی دیاری ناوچەکەیە بڕفێنن، بەڵام ئەو پلانەیان سەری نەگرتووە.

سەرچاوە هەرێمییەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە دەیان کەس لەو دەوری ماڵی شێخ مستەفا کۆبوونەوە و نەیانهێشتووە کە چەتەکان ئامانجەکەیان بپێکن. بەڵام لەکاتی ئەو کۆبوونەوەدا بۆمبێک تەقیەوە و لە ئەنجامدا ٥ کەس ژیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش برینداربوون.

بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە دیالە.

هـ . ب