لە هێرشەکەی نزیک لە فڕۆکەخانەی کابول ١٣ کەس کوژران

لە نزیک فڕۆکەخانەی کابول هێرشێکی خۆکوژی ئەنجامدرا، بزوتنەوەی تالیبان رایگەیاند، ١٣ کەس کوژراون.

لە هێرشی نزیک لە فڕۆکەخانەی کابول، ١٣ کەس کوژران. دوای ئەوەی زۆربەی ناوچەکانی ئەفغانستان کەوتنە دەستی بزوتنەوەی تالیبان، بە هەزاران کەس روویان لە فڕۆکەخانەی کابول کرد بۆ ئەوەی لەو وڵاتە بچنە دەرەوە. باسی ئەوە دەکرێت کە تەقینەوەکە خەڵکی مەدەنی کردووەتە ئامانج.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، لانیکەم ٥ کەس کوژراون و ١٠ کەس بریندار بوون. بەڵام بزوتنەوەت تالیبان باسی ئەوەی کرد کە ژمارەی کوژراوەکان بۆ ١٣ کەس بەرزبوەتەوە.

ف.ق