لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا ٣ سەربازی سوریا کوژران

راگەیەنرا کە لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە نزیک دیمەشقی پایتەخت، ٣ سەربازی سوریا کوژراون و ٧ سەربازیش بریندار بوون.

وەزارەتی بەرگری سوریا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئیسرائیل لە نزیک چیاکانی گۆلان هێرشی ئەنجامداوە.

ئاشکراشی کرد کە ٣ سەرباز کوژراون و ٧ سەربازیش بریندار بوون.

لە ساڵی ٢٠١١ەوە کە شەڕی ناوخۆیی سوریا دەستیپێکردووە، ئیسرائیل بە سەدان جار هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. لە هێرشەکاندا زۆر جار حوزبوڵای لوبنان و میلیشاکانی سەر بە ئێران کە پشتگیری لە بەشار ئەسەد دەکەن، دەبنە قوربانی.

ئیسرائیل کەمجار بەرپرسیاری هێرشەکە دەگرێتە ئەستۆ و قبوڵی دەکات کە هێرش ئەنجام دەدات،

مانگی رابردوو، هێزە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقیان کردە ئامانج. بەرپرسانی ئیسرائیل رایانگەیاند کە کۆگای چەک و تەقەمەنی ئێران و حزبوڵلا کراونەتە ئامانج.

ف.ق