لە حوجرەیەکی پیشاوەری پاکستان تەقینەوە روویدا: ٧ کەس کوژران

لە قۆتابخانەیەکی شاری پیشاوەری پاکستان تەقینەوەیەک روویدا. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٧ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەس بریندار بوون.

لە حوجرەیەکی قورئان خوێندنی شاری پیشاوەری پاکستان تەقینەوەیەک ڕوویدا. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٧ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەس بریندار بوون.

بەرپرسی پۆلیس بۆ ئەی ئێف پی رایگەیاند کە کەسێک جانتایەکی پڕ لە تەقەمەنی لەناو حوجرەیەکی قورئان خوێندندا جێگیر کردووە.

بەرپرسان باسی ئەوە دەکەن ئەنجامدەری تەقینەوەکە بەرلە تەقینەوەکە لە حوجرەکە چووەتە دەرەوە.

دیمەنی تەقینەوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە و بە پێی دیمەنەکە لە کاتێکدا کە مەلایەک سەرقاڵی وانە وتنەوەی ئایینی بووە تەقینەوەکە ڕوودەدات.

تا ئێستا هیچ لایەنەک بەرپرسیاری تەقینەوەیەکی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ف.ق