لە هیندستان بەهۆی ئەنفلونزای باڵندەوە، بە هەزاران باڵندە مردن

لە کاتێکدا کە دەوڵەتی هیندستان لە هەوڵدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکات، بەهۆی ئەنفلونزای باڵندەوە بە هەزاران باڵندە مردن.

لە هیندستان زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و لەکاتێکدا کە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە دەدرێت، ئەم جارە ئەنفلونزای باڵندە سەری هەڵدایەوە.

لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا، بە هەزاران باڵندە لەو وڵاتە مردن و لە ئەنجامی لێکۆلینەوەکاندا هەر دوو جۆری ئەفلونزای باڵندە H5N1 ve H5N8) ) تۆمارکران.

لە کەناراوەکانی دەریاچەی پۆنگ دامی باکوری ئەو وڵاتە نزیکەی ٢٤٠٠ باڵندە بە مردویی دۆزرانەوە.

لە ویلایەتی کەرالاتی باشوریش نزیکەی ١٢ هەزار باڵندە مردوو دۆزرانەوە. لەو ویلایەتە و زۆر هەرێمی دیکەی هیندستان بڕیاردرا، باڵندەکان لەناوببرێن.

لەو دوو هەرێمە کڕین و فروشتنی باڵندە و هێلکە قەدەغەکران.

ف.ق