لە هیندستان لە رووداوێکی هاتوچۆدا ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا

لە پارێزگای مادهیای پرادەش لە ناوەندی هیندستان، ئۆتۆبۆسێک وەگەڕا کە ٥٠ کەسی تێدابوو، لانیکەم ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی هەرێمەکە ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا تەرمی ٣٧ کەس دۆزراوەتەوە و بۆ پزیشکی داد نێردراون.

بەپێی زانیاریەکان هەوڵدان بۆ گەڕان و رزگارکردنی سەرنشینانی ئۆتۆبۆسەکە بەردەوامە.

بەپێی میدیای هەرێمەکە، شۆفێر و ٧ کەس رزگارکراون.

رووداوەکە سەرلەبەیانی رۆژی سێشەمە روویدا. ٥٠ کەس لە ناو ئۆتۆبۆسەکەدا بوون و ئۆتۆبۆسەکە کەوتوەتە، جوگەیەکەوە.

بەپیێ سەرچاوەکان، بۆ رزگارکردن و دۆزینەوەی سەرنیشنانی دیکە، ئاوی جۆگەکە گیراوەتەوە.

ف.ق