لە لوبنان پەنابەران لە دۆخێکی خراپدا دەژین

لە لوبنان کە قەیرانی دارایی و ئابوری هەیە، دۆخی پەنابەران خراپ بووە.

لە لوبنان لە چوار کەس کەسێک هەژارە، بە تایبەتی پەنابەرانی سوریا لە دۆخێکی زۆر خراپدان. ٩٠٪ی پەنابەرانی سوریا لە دۆخێکی خراپدان.

بەرپرسی پەنابەرانی دێر زانونی دۆڵی بیقاع بە تەلەڤزیۆنی ئارتی تی سی سویسری رایگەیاند، دۆخیان زۆر خراپە و هاوکاریەکانیش زۆر کەمە.

رۆژی پێنجشەمە پەنابەرێکی خەڵکی سوریا خۆی سووتاند و ئەوەش بێهیوابوون لە ژیان و ئاستی هەژاری پیشان دەدات.

لە هەمانکاتدا لە بیقاع کێشەی ئاسایش هەیە و لە هەفتەی رابردودا دوو جار هێرش کرایە سەر پەنابەران.

عەدنانی ٢٨ ساڵ کە باوکی ٣ منداڵە وتی، "لە رابرسودا بەتەنها بیرمان لەوە دەکردەوە چۆن سکی منداڵەکانمان تێر بکەین، بەڵام لە ئێستادا لە دۆخێکداین کە ناتوانین منداڵەکانیشمان تێر کەین و بیر لەوە دەکەینەوە کەمپەکە بسووتێنین."

ف.ق