لە ماوەی ٥ ساڵدا لە عێراق ٥١٩ منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی

بەپێی ئامارێکی یونسێف، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، ٥١٩ منداڵ لە عێراق بەهۆی مینەوە کوژراون، یان بەپێشکی جەستەیان لەدەستداوە.

ڕێکخراوی یونیسێف و فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ رێككارەكانی پەیوەست بە مین له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه‌، “لە ماوەی پێنج ساڵی رڕابردودا، ٥١٩ منداڵ كوژراون یان بەشیکی جەستەیان لەدەستداوە”

بەپێی ئامارەکە، زیاتر ٨٠٪ی قوربانییەکان کوڕن، بەهۆی ئەوەی کوڕان زیاتر کاری لەوەڕاندنی ئاژەڵ و کۆکردنەوەی کانزاکانیان پێ ئەنجام دەدرێت.

داواش لە دەوڵەتان دەکەن، خۆیان بەدووربگرن لە بەكارهێنانی چەكە تەقیوەكان لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان.

ف.ق