لە ناوەندێکی پیترۆکیمیایی ئێران تەقینەوە روویدا: کەسێک گیانی لەدەستدا

لە تەقینەوەیەکدا لە ناوەندێکی پیترۆکیمیایدا کە دەکەوێتە باشوری ئێران کەسێک گیانی لەدەستدا،

ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێران، رایگەیاند، تەقینەوەکە کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە بۆریەکی ئوکسیژن لە ناوچەی پیشەسازی ئاسەلوی روویداوە.

لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەس بریندار بوون، بەرپرسانی خۆجێیی رایانگەیاند، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە و ناوەندەکە گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

ناوچەی ئاسەلو، دەکەوێتە سەر کەنداو و شوێنێکی بەرهەمهێنانی میگا گازەلەنێوان ئێران و قەتەردا و وەک ناوەندێکی پیترۆکیمیای خاوەن گرنگیەکی زۆرە.

ف.ق