لە نەوالا قەسابان بە شۆفڵ دەست بە هەڵکەندنی زەوی کرا کە گۆڕی گەریلا شەهیدەکانی لێیە

لە نەوالا قەسابان کە تەرمی ژمارەیەک گەریلای شەهیدی تێدا بەخاکسپێردراوە بە شۆفڵ دەست بە هەڵکەندنی زەوی ناوچەکە کرا.

بەپێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) تەرمی ماحسون کورکماز (عەگید) فەرماندەی پەکەکە لەنێو تەرمی ٣٠٠ کەسدا لە نەوالا قەسابانی سەر بە پارێزگای سێرتی باکوری کوردستان بەخاکسپێردراوە.

لە ناوچەکە بە شۆفڵ دەست بە هەڵکەندن کرا.

لەبارەی هۆکاری هەڵکەندی زەوی ناوچەکە هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە.

ف.ق