لە نزیک بارەگای ئەمریکا لە عێراق ٢ درۆن خرانە خوارەوە

لە نزیک بارەگای ئاسمانی عەین ئەسەدی رۆژئاوای عێراق ٢ درۆن خرانە خوارەوە.

بەپێی راگەیەنراوی سوپای عێراق، دوای ئەوەی هێرشەکان لە هەرێمەکە زیادیان کردووە، سیستمی بەرگری ئاسمانی (جی رام) لەلایەن سوپای ئەمریکاوە لەبارەگای سەربازی عەین ئەسەد جێگیرکراوە و ئەم سیستمە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢ درۆنی خستووەتە خوارەوە.

چەند کاتژمێر لەمەوبەر لە بەغدا هێرشێکی موشەکی ئەنجامدرابوو. هێرشەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.

گروپەکانی عێراق چەند مانگێکە، ئەو رێبازەی کە درۆن لە یەمەن لەدژی سعودیە بەکاردەهێنرێت، لە عێراقیش لەدژی ئەمریکا بەکاردەهێنرێت.

سەربازە ئەمریکیەکانیش گروپەکانی لایەنگری ئێران تۆمەتبار دەکەن.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەدژی بارەگاکانی ئەمریکا ٣٩ هێرش ئەنجامدراون کە هەندێکیان لەلایەن گروپەکانی لایەنگری ئێرانەوە بووە. دوای هەموو هێرشێک واشنتۆن گروپەکانی لایەنگری ئێران تاوانبار دەکات.

ف.ق