لە نزیک دیمەشق تەقینەوەیەک ڕوویدا: ١٨ سەرباز کوژران و ٢٧ سەربازیش برینداربوون

پاسێکی سەربازی لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا تەقێنرایەوە. ١٨ سەرباز کوژران و ٢٧ سەربازیش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی سەنا کە سەر بە حکومەتی دیمەشقە، هێرشێکی بۆمبەیی بۆ سەر پاسێکی سەربازی لە نزیک دیمەشق ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا لانیکەم ١٨ سەرباز کوژران و ٢٧ سەربازیش برینداربوون.

ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو قورسترین ئامار بووە لە هێرشەکانی سەر سوپای سووریادا.

بە وتەی ئاژانسی سانا بۆمبەکە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی سەربازیدا جێگیرکرابوو.

ف.ق