لە ماوەی هەفتەیەدا ٢ جار شەپۆلی خۆڵبارین رووی لە عێراق کرد

لە ماوەی هەفتەیەدا ٢ جار شەپۆلی خۆڵبارین رووی لە عێراق کرد. زۆر هاوڵاتی بەم هۆیەوە تەنگەنەفەس بوون و بۆ نەخۆشخانەکان گواسترانەوە و ژمارەیەک گەشتی ئاسمانیش راگیران.

لە عێراق و باشوری کوردستان هەفەتەیەکە خوڵبارین دەستیپێکردووە و کاریگەریەکی زۆر خراپی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست کردووە. خۆڵبارین و تەپ و تۆز تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و بە تایبەتی فڕۆکەخانەی بەغدا گەشتەکانی راگرت.

لە عێراق و هەەرێمی کوردستانیش لە ٧ نیسانەوە تەپ و تۆز و خۆڵبارینە. بەم هۆیەوە سەدان کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

لە خورماتوو بەم هۆیەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسان دەڵێن، هەر کەسێک کاری جددی نەبێت، نابێت لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە.

ف.ق