لە تەل کۆچەر لە هێرشێکی چەکداریدا ٣ شەڕڤان شەهید بوون

راگەیەنرا کە لە ناوچەی تەل کۆچەری سەر بە قامشلۆ ٢ کەس بە مۆتۆرسکیل هێرشی چەکداریان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا ٣ شەڕڤان شەهید بوون.

بەپێی راگەیەنراوێکی هێزەکانی سەنادید، هێرشەکە لە دووڕیانی عەلی ئاغای ناوچەی تەل کۆچەری سەر بە کانتۆنی قامشلۆ ئەنجامدراوە و ٢ چەکدار بە مۆتۆرسکیل هێرشیان کردووە.

لە ئەنجامدا ٣ شەڕڤانی هێزەکانی سەنادید شەهید بوون و ٥ شەڕڤانیش بریندار بوون کە دۆخی هەندێکیان سەختە.

بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی دێرک گواستراونەتەوە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیش بە پەلە چوونە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێپرسینەوە کرد.

تاوەکو ئێستا هێزەکانی سەنادید هیچ راگەیەنراوێکیان بڵاونەکردووەتەوە.

ف.ق