لە تەلئەڤیڤ هێرشی چەکداری: ٢ کەس کوژران و ٨ کەس بریندار بوون

لە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا ٢ کەس کوژران و ٨ کەسیش بریندار بوون.

ئێوارەی پێنج شەممە هێرشەکە لە شەقامی دیزەنگۆف روویدا کە شەقامێکی قەڵەباڵغە و رێستورانت و بارێکی زۆری لێیە.

تیمەکانی فریاکەوتنی ئیسرائیل رایگەیاند، ٦ برینداریان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە.، بەڵام بەپێی لێدوانی بەرپرسانی نەخۆشانە، ٢ کەس کوژراون و ٨ کەسیش بریندار بوون. بەرپرسە ئەمنیەکان باسی کوژرانی دوو کەسەکەیان نەکردووە.

بەرپرسانی ئەمنی هەروەها داوایان لە هاوڵاتیانی مەدەنی کرد، تاوەکو بکوژەکان دەستگیر دەکرێن و ئاسایش و ئارامی مسۆگەر نەکەن، هیچ کەسێک سەردانی ناوچەکە نەکات.

تاوەکو ئێستا هۆکاری هێرشەکە نەزانراوە و هیچ لایەنێک بەرپرسیاری هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ف.ق