لە ئەدەنە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی: ١٠ کەس دەستگیرکران

لە ئەدەنە لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ١٠ کەس دەستگیرکران.

لە ناوچەی سەیهان، یورەگر و جەیهانی ئەدەنە پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و بە بیانوی ئەوەی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایتەیەکان پرۆپاگاندەی ڕێکخستنیان کردووە، ١٠ کەسیان دەستگیرکرد.

دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ناوچەی سەیهان گواستراونەتەوە.

ف.ق