لە ئەفغانستان بەدەیان هەزار کەس بەهۆێ شەڕەوە هەڵهاتوون

لە باشووری ئەفغانستان چەند ڕۆژە شەڕێکی قوڕس ڕوودەدات. بەوهۆیەو بەدەیان هەزار کەس هەڵدێن و ماڵەکانیان بەجێدەهێڵن.

لەگەڵ ئەوەی لە شاری دەوحەی قەتەر لەنێوان تالیبان و حکومەتدا دەست بە کۆبوونەوە کراوە، بەڵام لە باشووری وەڵات لەنێوان هەردوودا شەڕێکی قوڕس ڕوودەدات.

تالیبان هێرشی کردووەتە سەر بارەگای سەربازی ویلایەتی هەلماند، ئەمریکا و هێزەکانی ئەفغانستانیش بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەفغانی، هێرشی ئاسمانیان ئەنجامدا.

سەیید محەمەد بەرێوەبەری کۆچ و کۆچبەرابی ئەفغانستان بە ئەی ئێف پی ڕاگەیاند، تا ئێستا نزیکەی ٥ هەزار ماڵ و بە گشتی ٣٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.

ئەمڕۆ لە ٤ شار شەرێکی قوڕس ڕوویدابوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاروچکەی ناوا دوو هەلیکۆپتەر بەریەک کەوتن و ٩ کەس گیانیان لەدەستدا.

ف.ق