لە ئەفغانستان بەهۆی جەژنەوە ئاگربەست راگەیەنرا

لە ئەفغانستان لەنێوان بزوتنەوەی تالیبان و حکومەتی ئەفغانستاندا بەهۆی جەژنی رەمەزان، ئاگربەستێکی ٣ رۆژی راگەیەنرا.

دوای شەڕێکی قوڕس کە چەند هەفتەیەکە بەردەوامە، ٣ رۆژ ئاگربەست راگەیەنرا.

تەڤگەرا تالیبان بەبۆنەی رەمەزانەوە پێشنیازی بۆ ئاگربەست کرد و ئەشرەف غانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەش قبوڵی کرد.

لە ئەفغانستان لە ١ی ئایارەوە شەڕ لە ئاستێکی بەرزدا بەردەوامە. بریار بوو ئەمریکا هەموو هێزەکانی لەو وڵاتە بکێشێتەوە، بەڵام ئیدارەی جۆ بایدن بریاریدا پرۆسەی کشانەوە بۆ ١١ی ئەیلول دواخست.

تالیبان لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا ٤ جارە ئاگربەستی راگەیاندووە.

ئەشرەف غانی سەرۆک کۆمارێ ئەفغانستانێ لە گۆتارەکەیدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزان، بانگەوازی ئاگربەستی تالیبانی قبوڵ کرد و وتی، "ئێمە چارەسەری سیاسی قبوڵ دەکەین، شەڕ چارەسەری نییە."

رۆژ بە رۆژ تالیبان خاکی زیاتر کۆنتڕۆڵ دەکات. بە پێی چاودێرانی سیاسی، تالیبان چاوەڕێ دەکات ئەمریکا بکشێتەوە، بۆئەوەی هێرشێکی فراوان ئەنجام بدات.

ف.ق