لە ئەفغانستان لافاو دروستبوو: لانیکەم ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا، ١٥٠ کەسیش بێ سەروشوێنن

بەهۆی بارانبارینی زۆر لە پارێزگای نورستان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، لانیکەم ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا، ١٥٠ کەسیش بێ سەروشوێن بوون

سه عدولا نورستانی سهرۆکی ئه نجومەنی پارێزگای نورستان رایگەیاند، له شه وی ٢٨ی ته مموز له ناوچه ی کامدەش ٤٠ که س گیانیان لەدەستداوە و باسی ئەوە کرد کە ١٥٠ کەس بێ سەروشبوون و ٨٠ ماڵیش ڕووخاون.

کامدەش 200 کیلۆمەتر لە کابولی پایتەختەوە دورە و دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی پایتەختەوە.

سەعید مۆماند گوتەبێژی پارێزگاری نورستان ڕایگەیاند، کە لەو کارەساتەدا نزیکەی ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕاشگەیاندراوە، ئەو ناوچەیەی لافاو تێیایدا دروستبووە، ناوچەیەکی سەختە و کارەساتەکە لە هەرێمێکی هەژارنشینە و خانووەکان بە باشی دروست نەکراون.

لە ئەفغانستان ساڵانە بە دەیان ڕووداوی لەم جۆرە روودەدەن و بە دەیان کەس گیانیان لە دەست دەدەن. لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ دا نزیکەی ١٠٠ کەس لە شاری شاریکار لە پارێزگای پەرڤان گیانیان لە دەست دا .

ف.ق