لە ئەفغانستان زیاتر لە ٢٥ سەرباز کوژران

لە ئەنجامی چەند هێرشێکی چەکدارانی گروپی تاڵیبان لە ویلایەتی تەخاری ئەفغانستان، ٢٥ سەرباز و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کوژران، فەرماندەی پۆلیسی ویلایەتی تەخار لەناو کوژراوەکان دایە.

جەواد هجری وتەبێژی ویلایەتی تەخار ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو، چەکدارانی تاڵێبان چەند هێرشێکی قورسیان بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە ویلایەتی تەخار ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانە بە لانیکەمەوە، ٢٥ سەرباز و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان کوژران، کە “ڕازمحەمەد دورئەندێش” فەرماندەی پۆلیسی تەخار و پاسەوانەکانی لەناو ئەو کوژراوانەن.

وتیشی، لە ئەنجامی وڵامدانەوەی ئەو هێرشانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستانەوە، بە لانیکەمەوە ٣٠ چەکداری تاڵیبان کوژراون.

هجری هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە پێکدادانەکان لە ناوچەی “مزگەوت سپی” لە شاری بەهارەکی ویلایەتی تەخار بەردەوامە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراو بریندارەکان هەیە.

ف.ق