لە ئێران لە خۆپیشاندانی دژی نەبوونی ئاودا کەسێک کوژرا

لە پارێزگای خوزستانی باشوری رۆژئاوای ئێران هاوڵاتیان بەهۆی نەبوونی ئاو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی گرژیەکاندا کەسێک کوژرا.

لە شاری شادێگانێی خوزستان هێزە ئەمنیەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد کە بەهۆی نەبوونی ئاوەوە رژابوونە سەر شەقامەقان و لە ئەنجامدا کەسێک لە هۆزێکی عەرەبی کوژرا.

پارێزگاری خوزستان پشتراستیکردەوە کە لە خۆپیشاندانەکاندا کەسێک کوژراوە.

لە ئێران بەهۆی کەمی رێژەی بارانبارین، کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە قەیرانێکی گەورەدایە. بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکانیش ئاوی خواردنەوە و کارەبا کەم بووە.

چالاکوانان رایدەگەیەنن، رژێمی ئێران بەرپرسیاری کەمی کارەبا و ئاون.

ف.ق