لە ئۆردن بەهۆی بڵاوبوونەوەی مادەی کلۆرەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا

لە بەندەری عەقەبەی ئۆردن کۆنتەینەرێکی پڕ لە کلۆر لە کەشتیەک کەوتە خوارەوە و مادەکە لە ناوچەکە بڵاوبووەوە. لە رووداوەکەدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥٠ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی راگەیەنراوی وتەبێکی ئاسایشێ گشتی، کۆنتەینەرەکە پڕ بووە لە گازی ژەهراوی و لە کاتی بارکردندا کەوتووەتە خوارەوە.

لە ئەنجامدا مادەی کلۆر لە ناوچەکە بڵاوبووەتەوە و ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥٠ کەسیش بریندار بوون.

بەرپرسان رایانگەیاند، کۆنتەینەرەکە کەوتووەتە خوارەوە و مادەکە لە باشوری بەندەرەکە بڵاوبووەتەوە.

بەپێی دیمەنەکان سڵنگێک کۆنتەینەرەکە هەڵدەگرێت، بەڵام دەکەوێتە خوارەوە و مادەیەکی زەرد بڵاودەبێتەوە.

داوا لە دانیشتوانی ناوچەکە کراوە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و ماسک بەکار بهێنن.

ف.ق