له‌ نه‌جه‌ف كۆمه‌ڵكوژی شه‌رمه‌زار كرا

هاوڵاتیانی عێراق له‌ دژی كۆمه‌ڵه‌كوژی رژانه‌ شه‌قامه‌كان و كۆمه‌ڵكوژییان شه‌رمه‌زار كرد.

هاوڵاتیانی عێراق له‌ دژی كۆمه‌ڵكوژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌ باشوری كوردستان رژانه‌ شه‌قامه‌كان. له‌ نه‌جه‌ف جه‌ماوه‌ر له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی پێدانی ڤیزای توركیا كۆبوونه‌وه‌ و كۆمه‌ڵكوژی زاخۆیان شه‌رمه‌زار كرد.

جه‌ماوه‌ری گه‌ل ناوه‌ندی پێدانی ڤیزای توركیایان داخست و ئاڵای توركیایان هێنایه‌ خواره‌وه‌. له‌سه‌ر بانگه‌وازی چالاكوانانی عێراق ده‌وترێت، ئه‌مشه‌و له‌ به‌سره‌ و به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت. چالاكوانان داوای ده‌ركردنی باڵیۆزی تورك له‌ عێراق ده‌كه‌ن.

هـ . ب