لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە دیالە ١٠ چەتەی داعش کوژران

خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرای کرد، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە دیالە ١٠ چەتەی داعش کوژراون.

بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، "پاش ئەنجامدانی گورزێکی ئاسمانی سەرکەوتوو، دوێنێ لە چیای حەمرین چوار تیرۆریست کوژران، پاش هەوڵ و چاودێری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی، بە پلانی خانەی بەئامانجگرتنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، دەزگای دژە تیرۆر توانی سێ تیرۆریست بکوژێت".

هەروەها هاتووە: "هێزی ئاسمانی عێراق توانی  چەند مۆڵگەیەک لە چیای حەمرین بکاتە ئامانج و سێ تیرۆریست بکوژێت، بەمەش لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٠ تیرۆریست کوژراون".