لەنیشابوری ئێران سێ ژنی گەنج دەستبەسەر دەكرێن

سێ ژنی گەنج بەهۆی هەڵپەڕكێ و شایی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بە بیانوی پێشێلکردنی نۆرمەكانی رژێم تاوانبار كران.

دوابەدوای بەرێوەچوونی مەراسیمێكی شایی و هەڵپەڕكێ هاوڵاتیان لەنیشابور كە لەكاتی رۆژانی پشووی نەورۆزیدا بووە، سێ ژنی گەنج بەدەستوری داوەری گشتی شارەكە بەتاوانی پێشێلکردنی نۆرمە باوەكانی رژێم دەستبەسەر كراون.

ئەم سێ ژنە گەنجە كە رەنگە هەر ئەو سێ كەسە بن كە لەكاتی بەرێوەچوونی مەراسیمەكەدا دەبینرێن.

لەئێستادا ئەو ژنان بۆ ئەوەی پەشیمانی خۆیان دەرببڕن خراونەتە ژێر  گۆشار و بەدانانی بارمەتەش تا كاتی بەرێوەچوونی رۆژی دادگایەكەیان بەشێوەیەكی كاتی ئازاد كراون.

دادوەری نیشابور"محەمەد حسینی"، لەكاتێكدا بانگەشەی ئەوە دەكات كە ئەو كەسانە هەستی رای گشتیان بریندار كردوە و ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەو ژنانە كارێك یان كردەوەیەك كە ببێتە هۆی برینداری هەستی كەسێكیان نەكردووە.

لەراستیشدا بانگەشەكەی حسینی لەرای گشتی، هەمان بیركردنەوەی حكومەت و رژێم و لایەنگەرانی ئەوان بن. و ئەو كەسانەش لەو دیمەنانەی نەبوونی، توندوتیژیەكانی رایەدارانی دەوڵەتی لەبەرامبەر بەخەڵكی ئێران و دەرد و رەنجی خەڵك هیچ ویژدانیان ناجۆڵێت.

ف.ق