لەسەر سنوری ئەفغانستان و ئیرانی ١٠٠-٢٠٠ تەنکەر سووتان

لە دەروازەی سنوری ئەفغانسان و ئێران، ١٠٠ – ٢٠٠ تەنکەر سووتان و ٢٠ کەس بریندار بوون.

جەیلان فەرهاد وتەبێژی ویلایەتی هەرات وتی، "١٠٠ بۆ ٢٠٠ تەنکەر سووتاون، بۆ ئەوەی زیانی زیاتر ئاشکرا بکرێت، پێویستمان بە کاتێکی زیاتر هەیە."

جەیلان فەرهاد رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە ٢٠ کەس بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە ڕەوانەکراون.

رووداوەکە شەمە لە نێک دەروازەی سنوری ئیسلام کالا روویداوە. وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند، یەکەمجار تەنکەرێک سووتاوە و بە شێوەیەکی خێرا لەناو تەنکەرەکانی دیکە بڵاوبووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەشکرد، زیانێکی زۆر دروست بووە و لە کابولەوە شاندێک بۆ ئامانجی لێکۆڵینەوە سەردانی ناوچەکەی کردووە.

ف.ق