لەتیف ڕەشید وەک سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

لە گەڕی دووەمی دەنگدانی پەرلەمانی عێراقدا لەتیف ڕەشید وەک سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا و شکستی بە ڕکابەرانی بە تایبەتی بەرهەم ئەحمەد ساڵح هێنا.

لە گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە پەرلەمانی عێراقدا، بە بەدەستھێنانی ١٥٧ دەنگ لەلایەن لەتیف ڕەشید و ٩٩ دەنگ لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە کە هیچیان نەیانتوانی دوو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەست بهێنن، گەڕی دووەمی دەنگدان دەستیپێکرد.

لە گەڕی دووەمدا لەتیف رەشید ١٦٢ دەنگ و بەرهەم ساڵح ٩٩ دەنگی بەدەستهێنا.

بەو پێیە لەتیف رەشید لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا دەنگی زیاتری بەدەستهێنا و بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

دوای بەدوای هەڵبژاردنەکە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە لەتیف رەشید کرد.

ف.ق