ماڵپەڕی وەزارەتی رۆشنبیری و هۆنەری ئێران هاک كرا

هەندێک لە سەرچاوە میدیاییەکان بڵاوینکردوەتەوە، ماڵپەڕی وەزارەتی رۆشنبیری و هونەری ئێران هاک کراوە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە لەو هێرشە ئیکلترۆنییەدا ٦٢ سیستم، ٧٧ سێرڤەر و ٢٨٠ کۆمپیوتەری وەزارەتی رۆشنبیری و هونەری ئێران لە کار خراوە.

لەو پرۆسەیەی هاککردندا، وێنەکانی عەلی خامنەئی رابەری رژێمی ئیران خەتی بەسەردا هێنراوە و لە کاتی کردنەوەى ماڵپەڕەکەدا ئەو وێنەیە و ژمارەیەکی وێنەی تر دەردەکەون، کە نیشانەی ئەوەیە، لەلایەن کەسانی دژ بە رژێمی ئێرانەوە ئەو کارە ئەنجامدراوە.

لە ماوەکانی رابردوودا ژمارەیەک هێرشی ئیلکترۆنی کرابووە هەندێک لە ناوەندەکانی ئێران و بەو هۆیەوە بەشێکی زۆر لە وێستگەکانی دابەشکردنی بەنزین لە کارکەوتبوون.

ژ.ت