میدیاکانی ئێران بۆ ئەردۆغان: کەم عەقڵ، ١٥ی تەموز لەبیرمەکە

میدیاکانی ئێران لەدژی هەڵوێستی ئەردۆغان لەسەر باکو ناڕەزاییان دەربڕی و ئەردۆغانیان وەک "مێژوونەناس، جێبەجێکەری ئەجندای ئیسرائیل" لەقەڵەمدا. هەروەها شەوی ١٥ی تەموزیان بەبیرهێنایەوە.

لەدژی هەڵوێستی تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک لەسەر باکو، ناڕەزایی توند لە ئێران بەردەوامە. قسەکانی ئەردۆغان ڕۆژەڤی سەرەکی رۆژنامەکانی ئێران بوو.

ئەردۆغان وتبووی، باکوری ئێران خاکی ئازەربایجانە و بەو هۆیەوە بەرپرسان و میدیاکانی ئێران هەڵوێستی توندنیان پیشاندا.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەم بارەیەوە نامەیەکی بۆ باڵیۆزخانەی تورک ناردبوو و رایگەیاندبوو، پێویستە حکومەتی تورک بە زوترین کات، راگەیەنراوێک بڵاوبکاتەوە.

میدیاکانی ئێران لەبارەی قسەکانی ئەردۆغان رایانگەیاند، " ئەردۆغان مێژوونەناسە و ئەجندای ئیسرائیل جێبەجێ دەکات و ڕۆڵی ئێرانیان لە کودەتای ١٥ی تەموزی ٢٠١٦دا بەبیری ئەردۆغان هێنایەوە.

حوسەین شەریعەتمەداری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆژنامەی کەیهان لە گۆتارێکدا وتی، "ئەردۆغان بۆ ئەوەی خۆی لەلای ئەمریکا، ئیسرائیل و سعودیە شیرین بکات، لێدوانی مێژوونەناسانە دەدات."

شەریعەتمەداری دەڵێت، "کێشەی ئەردۆغان ئەوە نییە کە مێژوو نازانێت، بەڵکو کێشەی سەرەکیی کەم عەقلی و تێنەگەیشتنی سیاسەتە، ئەگەر بە ئەندازەی سەری دەرزی عەقلی هەبوایە، ئەم خاڵە ئاشکرایەی بە باشی شیدەکردەوە."

رۆژنامەی ئێبتێکار لەبارەی ئەردۆغانەوە ئەوەی خستەڕوو کە قسە مێژوونەناسەکانی ئەردۆغان لە وڵاتی دووم لەدژی وڵاتی سێیەم و بابەتە هەستیارەکان، نابنە بابەتی شیعر و پەخشان.

ڕۆژنامەکانی جمهوری ئیسلامی سەر دەوڵەت، ڕۆژنامەی خۆراسان، ڕۆژنامەی ئارمانی میللی، رۆژنامەی وەتەنی ئێمرۆز، رۆژنامەی تێهران تایمز و کەناڵەکانی ئێرانیش، هەڵویستی ئەردۆغانیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، باشترین پەیام بۆ ئەردۆغان، تۆڵەکردنەوەیە لە ئیسرائیل.

ف.ق