نەتەنیاهۆ کە بە گەندەڵێ تۆمەتبار دەکرێت، بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا

بنیامین نەتەنیاهۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل پێکهێنرا کە بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکرێت.

دوای دوو هەفتە لە هەڵبژاردن، رویڤین ریڤلین سەرۆک کۆماری ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهۆی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد.

سەرۆک کۆمار باسی ئەوەی کرد کە لەسەر پێشنیازی پارتەکان نەتەنیاهۆ راسپێردراوە.

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکی پارتی لیکود، ٣٠ کورسی پەرلەمانی بردەوە و ٢٢ کورسی هاوپەیمانیش لەگەڵ ئەودان کە دەکاتە ٥٢ کورسی.

ئەرکی نەتەنیاهۆ قوڕسە. وڵات لەناو قەیرانێکی سیاسیدایە. ١٢٠ کورسی پەرلەمان لەناو ١٣ پارتی سیاسیدا دابەش بووە.

نەتەنیاهۆ پێویستە لەماوەی ٢٨ رۆژدا حکومەت پێکبهێنێت. ئەگەر نەیتوانی ١٤ رۆژی دیکە درێژ دەکرێتەوە. لە ئەگەری پێکنەهاتنی هاوپەیمانی، هەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە.

ف.ق