نەتەوە یەکگرتووەکان: ئامانجی تالیبان شاردنەوەی ژنانە

ڕیچارد بیننیت ڕیپۆرتەری تایبەتی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان رایگەیاند کە تالیبان بە سنورداکردن، هەوڵ دەدات ژنان بشارێتەوە.

لە ٢١ی ئابی ٢٠٢١ەوە کە تالیبان هاتە سەر دەسەڵات، سیاسەتی دوژمنایەتی لەسەر ژنان پەیڕەو دەکات. ئەو فشارانەی کە لەسەر کۆمەڵگا دەسەپێنێت زیاتر کاریگەری لەسەر ژنان هەیە. ژنان بە شێوەیەکی فراوان لە کاری گشتی دووردەکرێتەوە، مافیان سنوردار دەکرێت، رێگە نادرێت بخوێنن.

سەری مانگی ئایار سەرۆکی تالیبان فەرمانیدا کە پێویستە ژنان لەنێو کاری جەماوەریدا خۆیان داپۆشن.

ریچار بینیت لە ئەنجامی لێکۆلینەوەیەکدا کە ١١ رۆژ لە ئەفغانستان بوو، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە کابۆل رایگەیاند کە تالیبان بە ریوشوێنەکانی ئامانجی ئەوەی کە ژنان لەنێو کۆمەڵگادا بشارێتەوە.

کاتێک کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی ئەنجامدرا، نزیکەی ٤٥ ژن و منداڵی کچ بۆ ئەوەی بچنە خوێندنگا چالاکیان ئەنجام دەدا.

ف.ق