نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٦٠ی گه‌لی ئێران له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدان

زیاتر له‌ نیوه‌ی گه‌لی ئێران له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. به‌پێی زانیارییه‌كانی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی پیشه‌سازی رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن له‌ ساڵی ٢٠٢٢ گه‌یشتووه‌ته‌ له‌سه‌دا ٦٠.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی جیهانی سه‌نعه‌ت (جیهانی پیشه‌سازی)ی ئێران له‌ ساڵی ١٩٧٩ له‌ ئێران نزیكه‌ی ٢٠% له‌ ژێرر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ بوون، له‌ ساڵی ١٩٨٨ ئه‌و ژماره‌یه‌ گه‌یشته‌ له‌سه‌دا ٤٠، له‌ ساڵ ٢٠٢١دا بووه‌ نزیكه‌ی ٥٢%. هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌مان راپۆرت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن له‌ ساڵی ٢٠٢٢ دا گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٦٠.

هاوكات به‌ وته‌ی سه‌رۆكی په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی ئایینی و ئابوری فه‌رشاد موئمینی، له‌ ٣ ساڵی رابردودا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن زۆر زیادی كردووه‌ و تادێت قه‌یرانی ئابوری قوڵتر ده‌بێته‌وه‌.

گه‌لی ئێران به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابوری و گرانی خۆراكه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رده‌بڕن و ده‌ڕژێنه‌ شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.

هـ . ب