پارێزەران داویانکرد چاویان بە ڕێبەری گەلی کورد بکەوێت

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، داوایان کرد بچنە ئیمراڵی چاویان بە ڕێبەری گەلی کورد بکەوێت.

ڕێبەری گەلی کورد کە ماوەی ٢٢ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵی شێوازی پیتی F ی پاراستنی توند و ئەشکەنجە دایە، ئەمرۆ پارێزەرەکانی  هەریەک لە ئوزگۆر ئۆرۆڵ، ڕیزان سارجا و جەنگیز یورکلی بۆ ئەوەی چاویان بە موکیلەکەیان بکەوێت  سەردانی دادگای باڵای بۆرسایان کرد.

لە ٢٣ ئەیلولی ٢٠٢٠ بە بیانوی ئەوەی  ئەو نەخشە ڕیگایەی ئۆجەلان لە ساڵی ٢٠٠٩ وەک مافێکی بەرگریکردن لە خۆی دابوەیە دەست دادگای مافی مرۆڤی ئەورپا (DMME)،  شەش مانگ بریاری قەدەغەی بینی پاڕیزەرانی لەگەڵ لە دژی ئۆجەلان  ٣ دەسگیکراوی تر ئیمراڵیدا بەسەر سەپێندرا، لەگەڵ ئەوەی بڕیاری قەدەغەی یەکتر بینین لە ٢٣ مانگی ئادارەوە تەواو بوە، بەڵام تا ئیستاش ڕێگەر بە پارێزەرانی نادرێت کە چاویان بە ڕێبەری گەلی کورد بکەوێت،  بە گوێرەی سەردانی پارێزەرانی ڕیبەری گەلی کورد لە مانگی ١- ٢٠٢١ ئەوەیان بۆ دەرکەوتوە کە ڕێبەری گەلی کورد سزاێکی نوێی دسبلینی بە سەر دەسەپێنن.

لە دوای ٨  ساڵ هەر یەک لە پارێزەراننی ڕیزان ساریجا، و نەورۆز ئەیسەڵ لە( ٢٢ مانگی ٦) و( ١٢ – ١٨ مانگی )٦ و( ٧ ی مانگی ٧)ی ساڵی ٢٠١٩ چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام نداوە لە دوای ئەوەشەوە هێچ دیدارێکی لەگەڵ پارێزەران ئەنجام نەداوە.

ڕ.ح