پەدەکەش وەکو دەوڵەتی تورک خەڵک دەڕفێنێت

هێزەکانی ئاسایشی پارتی دیمۆکراتی کوردستان-پەدەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمدا ٢٠ کەسی رفاند کە لە کەمپی پەنابەرانی مەخمورەوە بە نیاز بوون بچن بۆ شاری هەوڵێر.

ئاسایشی پەدەکە لە بەرواری ١١ی تشرینی یەکەمدا، ٢٠ کەسی مەدەنی رفاند کە لە بە نیاز بوون لە کەمپی پەنابەرانی مەخمورەوە بچن بۆ هەولێر.

ئەو ٢٠ کەسە کە بە ٣ ئۆتومبیل لە کەمپی مەخمورەوە کەوتبوونە رێگا بەرەو شاری هەولێر، لە بازگەی چوونە ناوەوەی شارەکە لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە راگیران و رفێنراون.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە لیژنەی کاروباری دەرەوەی کەمپی شەهید روستەم جودی (کەمپی مەخمور)ەوە گەیشتوونەتە بەر دەستی ئاژانسی هەواڵی فورات، لەو ٢٠ کەسەی رفێنراون، ٥ کەسیان ژنن و ١٥ کەسیشیان پیاون کە ١٥ کەسیان خوێندکارن و ئەوانی دیکەش کرێکارن.

ئەوەی جێگای ئاماژەپێدان و سەرنج راکێشە، ئەم ئۆپڕاسیۆنی گرتن و رفاندنە هاوتەریبە لەگەڵ ئۆپڕاسیۆنە قڕکەریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە دژی خەڵکی مەدەنی و سیاسەتمەدارە کوردەکان ئەنجامی دەدات.

ناوی ١٩ کەس لە رفێنراوان بەم شێوەیەی خوارەوە، ناوی کەسێکیشیان تا ئێستا ئاشکرا نەبووە:

 ١-حەجی یلدرم

٢-ئایجان چەلەبی

٣-سەعید کارا عەبدولا

٤-عبدولکەریم کارا یوسف

٥-سادق بولوت ئەحمەد

٦-ئایدن ئاپایدن

٧-ئورهان بولوت

٨-روکەن ئوستون

٩-کارۆش روستەم

١٠-شڤان محمد

١١-زیلان سالح

١٢-قەدەر ساڵح

١٣-ماهیر سپێرتی

١٤-غوربەت تونج

١٥-روبار سادق

١٦-ئێحسان شێخ سلێمان

١٧-ئەشرەف کۆرهان

١٨-یوسف جەمال

١٩-دەلیل چیا

ز.ش